کوردستانی

بەم شێواز و مەرجانەوە دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم شێواز و مەرجانەوە دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە
 مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی پەروەردە هەر پلانێکی هەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەم ساڵ ئەگەر مووچەی تەواو نەدرێت جێبەچێ ناکرێت و باس لەوەش دەکات لە ئەگەر جێبەجی نەکردنی تەواوی داخوازییەکانی مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە دەستپێدەکاتەوە.

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "وەزارەتی پەروەردە هەر پلانێکی هەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەم ساڵ ئەگەر مووچەی تەواو نەدرێت لە هەر 30 رۆژ جارێکدا ئەوا دەوام ناکرێت".

جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وتیشی "پرۆژەیەکمان داوە بە وەزاررەتی پەروەردە و داخوازی مامۆستایان و دەستپێکردنەوەی خوێندن لە خۆ دەگرێت لە ئەگەر جێبەجی نەکردنی تەواوی داخوازییەکانی مامۆستایان بایکۆت دەستپێدەکاتەوە مامۆستایان ناچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە".

 عەتا ئەحمەد بۆ مەودا میدیا ئەوەشی خستەڕوو "دابەشکردنی پۆلەکان بۆ نیوە و دەوامی سێ رۆژ بە سێ رۆژ بە چارەسەرێکی کاتی دەزانین".

لەم چوارچێوەیەدا یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان پرۆژەیەک پێشنیاز دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی خۆێندنی ساڵی (2020- 2021) خۆی لەچەند تەوەرەیەکدا دەبینێتەوە دەتوانیت خوێنەری بیت.

ک. ر



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب