جیهانی

تەندروستی جیهانی لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دڵنیا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی جیهانی لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دڵنیا نییە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال 

تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دڵنیا نین و لە ئەگەری شەپۆلی دووەمیش هەموو كەرەستەیەكی پێویست هەیە بۆ رووبەڕوبوونەوەی ، ئاماژەی بەوەش كردووە لەئەگەری كرانەوەی خوێندنگەكان مەترسی زیاتری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە هەیە.

رانێری گوێرا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند"لە ئێستادا ئەگەری هاتنی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا لاوازە".

رانێری ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە كە ناو بەناو باس لە شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا دەكەن و وتیشی "لە ئەگەری هاتنی شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا ، لەسەرجەم بنكە تەندروستییەكانی سەر بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كەرەستەی پێویست هەیە كە بتوانرێت رێگری لە تەشەنە سەندنی بكرێت".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت بەتایبەتی لەسەرەتای كردنەوەی خوێندنگەكان، چونكە ئەستەمە بتوانرێت رێگری لە پەیوەندی و نزیكبوونەوەی خوێندكاران بكرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب