ئابووری

وەزارەتی دارایی لێخۆشبوون لە باج بۆ چەند پرۆژە و كۆمپانیایەك هەڵدەوەشێنێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لێخۆشبوون لە باج بۆ چەند پرۆژە و كۆمپانیایەك هەڵدەوەشێنێتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە نوسراوێكدا لێخۆشبوون لە باج لە چەند پرۆژەیەكی گەشتوگوزار و وەبەرهێنان لەگەڵ كۆمپانیایەك هەڵدەوەشێنێتەوە، لەو بارەیەشەوە داوایەك ئاراستەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەكات.

لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ مەودا نێردراوە، هاتووە "لێخۆشبوون لە باج بۆ پرۆژەكانی گەشتوگوزار و لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەكانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، هەروەها   گرێبەستی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بكرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەكانیان".

دەقی راگەیەندراوەكە
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی كرد لەسەر ئەم بڕیارانەی خوارەوە كە تایبەتن بە چاكسازی لە سیستەمی باج لە كوردستاندا:

*هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەكانی گەشتوگوزار.
* لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەكانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەند بكرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەكانیان.
* گرێبەستی نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە كە تایبەتە بەلێخۆشبوون لە باج تاكو ٥/٢/٢٠٣٦، بۆیە پێویستە كۆمپانیای ماس پابەند بكرێت بە دانی باجەكەی لە رێكەوتی دەرچونی فەرمانی ژمارە (١٣) لە ٧/٨/٢٠١٩
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان