جیهانی

بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەسەر رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەریتانیا هەڵوێستی خۆی لەسەر رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل راگەیاند، باس لەوەشدەكات رێككەوتنەكە ساتێكی گرنگە بۆ ناوچەكە.

دۆمینیك راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند "بەمنزیكانە سەردانی ناوچەكە دەكات بۆ جەختكردنەوە لە پێویستی گفتوگۆكانی ئاشتی و لەگەڵ بینامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستین كۆدەبێتەوە".

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو "وڵاتەكەی هەوڵدەدات فشار بخاتە سەر هەردوولا تا گفتوگۆی جددی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستین بەڕێوەبچێت".

سەبارەت بەرێككەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلیش، دۆمینیك راب وتی "رێككەوتنەكە ساتێكی گرنگ بوو بۆ ناوچەكە و پێویستیشە بۆ بنیاتنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان