جیهانی
كۆریای باشوور: سەرۆكی كۆریای باكوور بێهۆشە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرچاوەكانی هەواڵ لە كۆریای باشوورەوە ئاشكرایانكردووە، سەرۆكی كۆریای باكوور، دووچاری بێهۆشی بووە و هەموو دەسەڵاتەكانی وڵاتەكەی رادەستی خوشكەكەی كردووە.
چانگ سۆنگ مین، یاریدەدەری پێشووی سەرۆكی كۆریای باشوور، ئاشكرایكرد " كیم یۆنگ ئۆن، سەرۆكی كۆریای باكوور بێهۆشە و دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور، راستیی دۆخی تەندروستی سەرۆكی ئەو وڵاتە دەشارنەوە".
چانگ سۆنگ مین، ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور راستییەكان لەبارەی دۆخی تەندروستی سەرۆكی وڵاتەكە دەشارنەوە، بۆیە دەكرێت بێهۆش بووبێت".
یاریدەدەری پێشووی سەرۆكی كۆریای باشوور، دەشڵێت "سەرۆكی كۆریای باكوور بێهۆشە، بەڵام هێشتا لە ژیاندا ماوە".
لێدوانەكانی ئەو دیپلۆماتكارە باشوورییە، لە كاتێكدایە كە مقۆمقۆی زۆر لەبارەی دۆخی راستەقینەی تەندروستی كیم یۆنگ، دەوروژێنرێت ئەمەش بەهۆی كەمدەركەوتنی ئاشكرای لە ماوەی ئەمساڵدا.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی "یونهاب"ی كۆریای باشوور كە پشتی بە سەرچاوە هەواڵگرییەكان بەستووە، بڵاویكردووەتەوە " لە تەممووزی رابردووەوە، چالاكییە گشتییەكانی سەرۆكی كۆریای باكوور كەمیان كردووە، 13 جار لە بۆنەی گشتیدا دەركەوتووە لە كۆی 33 چالاكی كە لە كۆی مانگەكانی ئەمساڵدا ئەنجامیداون".
ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو " بەشێك لە دەسەڵاتەكانی بۆ خوشكە بچووكەكەی گواستووەتەوە، لەگەڵ یاریدەدەرە نزیكەكانی، بۆ سەرپەرشتیكردنی كاروباری دەوڵەت".