کوردستانی
توركیا ئاو لە رۆژئاوا و ئێرانیش لە باشووری دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، هەریەك لە ئێران و توركیا ئاو لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان دەگرنەوە، ئەمەش زۆرجار وەك فشاری سیاسی و سەربازی بەكاردەهێنن، بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم %40 ی ئاوی بەردەوامی هەرێم لەدەرەوەی هەرێمەوە دێن، لە رۆژئاوای كوردستانیش توركیا هەركات بیەوێت ئاو لە حەسەكە و بەشێكی قامیشلۆ دەگرێتەوە و گرتنەوەی رووباری فوراتیش وەك هەڕەشەی گشتگیر بەرامبەر عیراق و سوریا بەكاردەهێنێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا ئێران دەستیكرد بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك، بەوەش كێشەی كەمبوونەوەی ئاو لە سنووری هەرێم و ئێران دروستبوو، بەشێك لە بەنداوەكانیش ئاستی ئاویان دابەزی.
مەترسی كارەسات هەیە
لەوبارەیەوە ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند " ئاگاداری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوەتەوە لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باس كرا و بڕیاردرا نووسراوێك لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاڕاستەی كونسوڵی ئێران بكرێت لە هەرێم،وتیشی هەروەها بڕیاردراوە نامەیەكیش بدرێت بە وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بەیاننامەیەكی ناڕەزاییش لە ماڵپەڕی وەزارەت بڵاوكرایەوە، وەزارەتی سەرچاوەكانی عیراقیش بەهەمانشێوە بەیاننامەیەكی ناڕەزایی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە".
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی هەرێم وتیشی "كێشەكە ئەوەیە ئەو جوتیارانەی لە سنوورەوە تا دەگاتە دەربەندی رانیە تا زێی بچووك تووشی زیانی زۆر دەبن، ماسییەكی زۆر دەمرێت و بۆگەن دەكات، كارەساتی ژینگەیی دروست دەكات، قەڵادزێ بێ ئاو دەبێت، ناوچەكەش بێ ئاو بێت كێشەكان زۆرتر دەبن، كاریگەری لەسەر ئاوی دەربەندیخان و دووكان و ئەو دەریاچانەی دیكەش دەبێت كە لە زێی بچووكەوە ئاویان دەڕژێتە ناو".
لە هەرێم 17 بەنداو هەیە
وەك بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم دەڵێت "لە هەرێمی كوردستان 17 بەنداو هەیە، جگە لەوەش 100 ئەستێڵ بوونیان هەیە، سەدا %40 ی سەرچاوەكانی ئاوی دەریاچە و رووبارەكانی هەرێمیش لە دەرەوەی هەرێم دێن، بەڵام ئەو ئاوانەی لە دەرەوەی هەرێم دێن ئاوە بەردەوامەكانن".
ئێران ساڵانە لە وەرزی هاویندا ئاو لەهەرێم دەگرێتەوە
هەموو ساڵێك لە وەرزی هاویندا كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێكی زۆری ئاوی زێی بچووك دەگرێتەوە و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر لە هاووڵاتیانی هەرێم بەتایبەت سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەدات.
ئاوی رووباری زێی بچووك سەرچاوەكەی لە باكووری رۆژئاوای ئێرانەوە هەڵدەقوڵێت و دێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان لە ناوچەی هەڵشۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی (ئیدارەی راپەڕین).
ساڵانە لە وەرزی هاویندا كۆماری ئیسلامی ئێران بەنداوەكانی سەر زێی بچووك دەگرێتەوە و بەهۆیەوە كێشەی ئاو لە ناوچەكانی ئیدارەی راپەڕین دروست دەبێت و لەهەمان كاتدا چەمەكان وشك دەكەن و كێشەی كەمئاویی زیان لە جووتیارانیش دەدات ، لەكاتی بەردانەوەی ئاوەكانیش لە وەرزی باران باریندا لافاو روو لە باخی هاووڵاتیان و حەوزی ماسی كێڵگەكانی بەخێوكردنی ماسی دەكات و بەهۆیەوە زیانێكی زۆریان بەردەكەوێت.
پێشتر عەلی موراد ئەكبەری، جێگری وەزیری كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو "وەزارەتەكەیان بڕی هەشت ملیار دۆلاری لە چەند پرۆژەیەكدا تەرخان كردووە بۆ مەبەستی رێگری لە بەفیڕۆدانی ئاو لە سنوورەكانی رۆژئاوا و باكوری رۆژئاوای ئێران".
ئەكبەری ئەوەشی خستبووەڕوو "لەرێگەی چوار پرۆژەی بەنداو و هێڵی گواستنەوەی ئاو، توانیویانە ئەو ئاوانەی لەو سنورانەدا بووە كۆنترۆڵ بكەن كە دەگاتە حەوت ملیار مەتری سێجا.
توركیا رۆژئاوا تینوو دەكات
دوای 12 رۆژ لە گرتنەوەی ئاو لە دانیشتوانی پارێزگای حەسەكە لەرۆژئاوای كوردستان، لە كۆتاییدا توركیا بڕیاریدا وێستگەی ئاوی "عەلۆك" كە ئاو بەسەر پارێزگاكە و دەوروبەریدا دابەش دەكات، بكاتەوە.
ماوەی 12 رۆژ دانیشتوانی حەسەكە و دەوروبەری كێشەی نەبوونی ئاویان هەبوو، ئەوەش بووەهۆی هاتنەدەنگی ژمارەیەك رێكخراوی مافی مرۆڤ و خەڵكی شارەكە و چالاكوانانی مەدەنی، سەرئەنجام رۆژی 23/8/2020 توركیا لەژێر فشاردا بڕیاریدا ئاو بەربداتەوە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هەڵمەتێك بەناوی "تینوێتی حەسەكە دەخنكێنێت" تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی لە سوریا تەنی، ئامانجەكەش ئەوەبوو كە نزیكەی ملیۆنێك مەدەنی لە نەبوونی ئاو رزگار بكەن، كە حكومەتی توركیا وەك سزادانێك بەرامبەر ئەو شارە ئاوی لێگرتنەوە.
وەك چاودێرانی دۆخی سوریا ئاماژەی پێدەكەن، هۆكاری گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیاوە، بوونی دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتە لەو پارێزگایە، كە ئەنقەرە هەسەدە بە لقێكی پەكەكە ناودەبات.
هۆكاری ئەوەش كە توركیا لەتوانایدایە ئاوی حەسەكە بگرێتەوە و وەك فشار بەكاریبهێنێت، ئەوەیە كە شاری سەرێكانی لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە كە نزیكن لە توركیا و وێستگەی ئاوی "عەلۆك" یش كە ئاوی حەسەكە دابین دەكات لەو شارەیە.
توركیا ساڵێك نابێت دەستی بەسەر وێستگەی ئاوی عەلۆكدا لە حەسەكە گرتووە، بەڵام لەو ماوەیەدا حەوت جار ئاوەكەی لەسەر زیاتر لە ملیۆنێك خەڵك گرتووەتەوە، دوایین جار گرتنەوەی ئاوەكە 12 رۆژی خایاند، ئەمەش وایكردووە لەو هاوینە گەرمەدا هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان ئاوات بە پەرداخێك ئاوی پاك و شیرین بخوازن.
سەرچاوەی سەرەكیی ئاوی عەلۆك لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو لەژێر دەستی توركیادایە، لەو كاتەوە حەوت جار ئاوی وێستگەكە لەسەر ملیۆنێك و 200 هەزار كەس بڕدراوە و خەڵكیش ناچارن بە دەبە و تانكەر ئاو پەیدابكەن، دوایین جاریش كە ئاو گیرایەوە500 بیر لێدراون، جگە لەوەی تانكەرەكانی ئاوی پاك زیاتر لە جاران لە هاتووچۆدان، بەرمیلێك ئاو بە هەزار لیرە دەفرۆشرێت. پێشتر ئاوی عەلۆك 120 هەزار مەتر سێجای دەگەیشتە حەسەكە، بەڵام ئێستا ناگاتە 30 هەزار مەتر سێجا.
لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستانیش لە هەندێك گەڕەك كێشەی ئاو هەیە، لە گەڕەكە گەورەكانی وەك سیاسی، كۆڕنیش و قودوربەگ دوو رۆژ جارێك ئاو هەیە ئەویش بە رێژەیەكی كەم، بەوەشدا دەردەكەوێت گرتنەوەی ئاوی عەلۆك لەلایەن توركیاوە كاریگەریی لەسەر كانتۆنی قامشلۆش دروستكردووە.