کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: پرۆژەی سلێمانی نوێ پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و ژمارەیەكی زۆر هەلی كار دەڕەخسێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەموو ئاسانكارییەكی یاسایی و دارایی و كارگێڕی دەكەین بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی سلێمانی نوێ، دەشڵێت پڕۆژەی سلێمانی نوێ پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و ژمارەیەكی زۆر هەلی كار دەڕەخسێنێت.
ئەمڕۆ 24ی ئابی 2020، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ماستەرپلان و پڕۆژەی سلێمانی نوێ كە بە پرۆژەی سلێمانی بیست بیست ناسراوە، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی بوو، گفتوگۆكرا لەبارەی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و پلانەكانی شارەوانی سلێمانی بۆ خێراتركردنی جێبەجێ كردنی قۆناغەكانی ئەو پڕۆژەیە تاوتوێ كرا.
جێگری سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پێداویستییەكانی جێبەجێ كردنی هەنگاوەكانی داهاتووی پڕۆژەكە بە خێرایی دابین بكرێن و هەموو ئاسانكارییەكیش بكرێت بۆ راییكردنی رێكارە یاسایی و دارایی و كارگێڕییەكان و خاوەنی ئەو زەوییانەش كە دەكەونە سنوری پڕۆژەكەوە قەرەبوو بكرێنەوە.
قوباد تاڵەبانی داوای لە دامودەزگا حكومییەكان كرد هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵ شارەوانی سلێمانی و لایەنی جێبەجێكاری پڕۆژەكە بۆ ئەوەی قۆناغەكانی داهاتوو ئاسانتر و خێراتر جێبەجێ بكرێن.
ئاماژەی بەوەشدا "كە ئەم پڕۆژەیە ستراتیژییە و لە چوارچیوەی پلانی حكومەتی هەرێمدایە بۆ بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم و جموجوڵی بازرگانی و پیشەسازی زیاتر دەكات و جگە لەوەش ژمارەیەكی زۆر هەلی كار دەڕەخسێنێت".
پڕۆژەی سلێمانی بیست بیست چەند شارێكی نیشتەجێبوون و چەند كارگەیەك و ناوچەی پیشەسازی و گەنجینەكان و عەلوەی سلێمانی و چەند خوێندنگە و نەخۆشخانەیەكیش لەخۆ دەگرێت و لەسەر رووبەری 22000 دۆنم دروست دەكرێت، ئامانجیش لێی رێكخستنەوەی ماستەرپلانی شاری سلێمانی و رەخساندنی ژمارەیەكی زۆر هەلی كار و بەهێزكردنی بواری بازرگانی و لۆجستییە كە بە هاوبەشی لەنێوان حكومەت و كەرتی تایبەت جێبەجێ دەكرێت.

بیروڕا