کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە پلازمایان بەخشیووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی  ئاماری ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە پلازمایان بەخشیووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ئەو چاكبووانەی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە تائێستا پلازمایان بەخشیوەو ژمارەشیان لە هەزار و 500 كەس نزیكبووەتەوە.  

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "تا ئێستا دوو هەزارو 67 نەخۆشی كۆرۆنا پلازمای خوێنی نەخۆشانی چاكبووی كۆرۆنایان وەرگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای دوو جار بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەو نەخۆشانەی لەكۆرۆنا چاكبوونەوە بۆ بەخشینی پلازما، هەزار و 483 هاوڵاتی دوای چاكبوونەوەیان لەكۆرۆنا پلازمایان بەخشیووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan