کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان کێشە بۆ کەرتی تەندروستی دروست دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی دواکەوتن و لێبڕینی مووچەکانیان بەشێک لە کارمەندان و پزیشکانی تەندروستیی چەمچەماڵ و شاروشارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ماوەی 21 رۆژە مانیان گرتووە لەکارەکانیان، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت مانگرتنی ئەو کارمەند و پزیشکانە گرفتی بۆ کەرتی تەندروستی قەزاکە دروستکردووە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 3/8/2020 واتا ماوەی 21 بیست یەک رۆژە سەرجەم پزیشکانی ( مقیم و مقیم أقدم و تدرج) مانیان لەکارەکانیان گرتوە لەناو هۆڵی نەخۆشخانەکان و بەشەکانی فریاکەوتنی چەمچەماڵ بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیانەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمە تەنها لە سنووری چەمچەماڵ نییە، بەڵکو تەندروستی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لەبەر ناڕەزایەتییان دژی دواکەوتن و لێبڕینی مووچەکانیان".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو "مانگرتنی ئەم کارمەند و پزیشکانە بووەتە هۆی گرفتێکی گەورەی لەئێستادا بۆ هاوڵاتییان و نەخۆش لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ نەخۆشخانەکان".
س.س

بیروڕا