کوردستانی

مەسرور بارزانی: گەورەترین کێشە بۆ کوردستان دووبەرەکی و ناتەباییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: گەورەترین کێشە بۆ کوردستان دووبەرەکی و ناتەباییە
مەودا میدیا- 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت چەند هەنگاوێکی گرنگیان لە بواری چاکسازی ناوە، ئاماژەی بەوەشکرد لە ناوچەیەکدان پڕیەتی لە کێشە، هەروەها هاوڕا نییە لەسەر ئەوەی کە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی دیدارێکی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەنووسان رایگەیاند "چەند هەنگاوێکی گرنگمان لە بواری چاکسازی ناوە، هەرچەنە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانەوە هەنگاوەکانی چاکسازی هێواش بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەوڵی جدیمان دا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان، هەروەها سەڕەرای قەیران بەرهەمهێنانی کارەبامان زیادکرد ە هەوڵی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانمان دا و هاوردەکردنی بەشێک لە بەرهەمەکانمان راگرت لەپێناو بەرژەوەندی جوتیاران".

هەر لە دیدارەکەدا وتی "هێشتا رێگای زۆرمان لەپێشە و بەردەوام دەبین لە چاکسازی و ئێمە لەبەرەی خەڵکین"، ئەوەشی خستەڕوو "کە بابەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەداخەوە بە سیاسی کرا".

لەبارەی قەوارەی هەرێمی کوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد "ئێمە لە ناوچەیەکداین پڕیەتی لە کێشە، هەروەها هاوڕا نیم لەسەر ئەوەی کە مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبێت، چونکە هەرێمی کوردستان خاوەن خەڵکێکی ئیرادەی بەهێزە، بەڵام گەورەترین کێشە بۆ کوردستان گەورەترین کێشە بۆ کوردستان دووبەرەکی و ناتەباییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە