کوردستانی

مەسرور بارزانی چەند زانیارییەک لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی چەند زانیارییەک لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا-

، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت اتوانم بڵێن کەی دەتوانن مووچە بەبێ لێبڕین دابەشبکەن، ئاماژەی بەوەشکرد حکومەت دەتوانێت ئەو وەختە مووچە وەکو خۆی دابەشبکات ئەگەر عیراق ئیلتیزاماتی خۆی بەرامبەر دابینکردنی مووچە جێبەجێ بکات .

 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕین لەمیانەی دیدارێکی لەگەڵ رۆژنامەنووساندا رایگەیاند "ناتوانم بڵێم کەی دەتوانین مووچە بەبێ لێبڕین دابەشبکەین"، ئاماژەی بەوەشکرد "بەغدا مووچەی سێ مانگی هەر نەناردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر حکومەتی عیراق ئیلتیزاماتی خۆی بەرامبەر دابینکردنی مووچە جێبەجێ بکات کە پێشتر بەڵێنیان داوە، حکومەت دەتوانێت ئەو وەختە مووچە وەکو خۆی دابەشبکات".

سەرۆکی حکومەت وتی "ئەگەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نەمێنێت و نرخی نەوتیش بگەڕێتەوە باری ئاسایی، ئەوا ئومێدەوارن بە داهاتی ناوخۆ مووچە وەکو جاران بەبێ لێبڕین دابەش بکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە