کوردستانی
خوێندکارێک دوای پەڵپگرتن لە دەرنەچوونی بووە یەکەم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لیژنەی ئەزمونەکانی پەروەردەی کۆیە ئاشکرایکرد خوێندکارێکی شارۆچکەی کۆیە دوای پەڵپگرتن لە دەرنەچوونی دەبێتە یەکەم لەسەر ئاستی پەروەردەی کۆیە، ئاماژە بەوەشکراوە هەڵەکە لە وانەی زمانی کوردیدا هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەی یژنەی ئەزمونەکانی پەروەردەی کۆیە هاتووە "دوا بەدوای ئەو هەڵەیەی کە خوێندکار (کەژاڵ شێرکۆمحمد) لە ئامادەیی (قەرەناو) لە زمانی کوردی بەهۆی گۆڕینی گروپەکەی ئەنجامی دابوو لەلایەن لیژنەی ئەزمونەکان، بۆی چارەسەر کراو لەزمانی کوردی نمرەکەی لە 32چاککرا بۆ 100".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەهۆی چاکردنی نمرەکەیەوە ئەو خوێندکارە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی پەروەردەی کۆیە لە بەشی وێژەیی بەدەست هێنا بە کۆی نمرەی ( 638)".
س.س

بیروڕا