جیهانی

پیاوانی ئایینی مەسیحی لەم وڵاتە دژی چارەسەرێكی كۆرۆنا دەوەستنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 پیاوانی ئایینی مەسیحی لەم وڵاتە دژی چارەسەرێكی كۆرۆنا دەوەستنەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پیاوانی ئایینی مەسیحی لە ئوستورالیا دژ بە چارەسەرێكی دۆزراوە بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا دەوەستنەوە و بە قەیرانی ئەخلاقیی ناوی دەبەن، ئەوەش لەكاتێكدایە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەنیازن بەكارهێنانی ئەو چارەسەرە بكەن بە زۆرەملێ.

ئەنتۆنی فیچەر ، كە قەشەیەكی باڵای كاسۆلیكییە و سەرۆكی قەشەكانی سیدنیشە، نیگەرانی قووڵی خۆی نیشانداوە كە كۆمپانیای دەرمانی ئوستورالیی "زینیكا" سەرقاڵی ئامادەكردنی چارەسەرێكی كۆرۆنایە كە بەهۆی پێكهاتەی تێكەڵ بە "كۆرپەلە" پێش لەدایكبوونی دروست دەكرێت  و بە قەیرانێكی ئەخلاقی گەورە ناویدەبات.

ئەو قەشەیەی مەسیحییە كاسۆلیكەكان، لە پەیامێكدا كە ئاڕاستەی سكۆت مۆریسۆن، سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیای كردووە و چەند پیاوێكی ئایینی ئەو وڵاتەش لە كاسۆلیك و ئەرسەدۆكس واژۆیان كردووە، داوا لە سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیا دەكات پێویستە ئەو دەرمانەی دژ بە كۆرۆنا بەهۆی تێكەڵكردنی پێكهاتەی "كۆرپەلە" بەرهەم دەهێنرێت بەكارهێنانی نەكرێت بە ناچاری .

لە پەیامەكەدا داواش لە دەكات پشت بە بژاردەی ئەخلاقی ببەستن بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانی دژ بە كۆرۆنا، تا گرەنتی ئازادی  ئایینی بكەن لە هەڵبژاردنیدا.

هەفتەی رابردوو، ئوستورالیا رایگەیاند "گرێبەستێكیان لەگەڵ كۆمپانیای "ئیسترا زینیكا" ئەنجامداوە بۆ دروستكردنی پێكووتەی دژ بە كۆرۆنا، لە حاڵەتی سەلماندنی چالاكبوونیشیدا پلانی ئەوەیان هەیە بەسەر سەرجەم دانیشتوانی ئەو وڵاتەدا دابەشی بكەن بەخۆڕایی".

 سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیا پێشنیازی ئەوەی كردبوو بەكارهێنانی دەرمانەكە بۆ سەرجەم خەڵكی ئەو وڵاتە بكرێتە زۆرەملێ ، لەكاتێكدا ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە زیاتر لە پێنج ملیۆن كەس دەبێت، بەڵام سكۆت  بەهۆی فشاری رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی  و  كەنیسەكانی كاسۆلیكی و ئەرسەدۆكس رەنگە لەو بڕیارە پەشیمان ببێتەوە.
 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان