کوردستانی
ئەمەریكا 800 هەزار دۆلار دەداتە وەزارەتی تەندروستی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ژمارەیەك ئەمبوڵانس و پێداویستی پزیشكی و هەندێك لە ئامێرەكانی دروستكردنی ئۆكسجین و پێداویستی تاقیگەیی لەلایەن رۆب ۆڵەر كونسولی ئەمەریكا لە هەرێم، رادەستی وەزارەتی تەندروستی كرا".
دوا بە دوای رێورەسمێك دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی حكومەتی هەرێم كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی سازكرد و رایگەیاند "پێشتر چەند جارێك لەگەڵ رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆنسولخانەكان كۆبووینەوە و چەند رۆژێك پێش ئێستاش لەگەڵ كونسوڵی ئەمەریكا كۆبووینەوە و داوای پاڵپشتی و هاوكاری زیاترمان كرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان، چونكە ئێستاش هەرێمی كوردستان لە قۆناغی بەرزبوونەوەی رێژەی مردندایە".
وتیشی "لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بە فەرمی پڕۆژەی وەزارەتی تەندروستییمان پێشكەش كرد و باسمان لە دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان كرد كە بەرێژەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن و بارێكی قورسە، داوامان كرد كە كار بكرێت بۆ هاندانی پەنابەران بۆ گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و لەگەڵ ئەوەیشدا لێرە باشترین خزمەتگوازی بخرێتە بەردەم ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان".
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەش كرد "ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆبووینەوە لەسەر ئەوەی یوئێن بڕیاریداوە هەر كەسێك لە ستافەكانیان تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بن ئەوا بگوازرێنەوە بۆ هەولێر و نەخۆشخانەیەك تەرخان دەكرێت كە لەرێگای رێورەسمێكدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكرێت بۆ ئەم بابەتە".
سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ ژمارەیەك لە ئەمبوڵانس و ژمارەیەك لە پێداویستی پزیشكی و هەندێك لە ئامێرەكانی دروستكردنی ئۆكسجین و پێداویستی تاقیگە لەلایەن رۆب ۆڵەر كونسولی گشتیی ئەمەریكا، رادەستی وەزارەتی تەندروستی كرا كە نرخەكەیان بە ٨٠٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەكرێت".

بیروڕا