کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران رێكدەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانیشتنێكی نائاسایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران رێكدەخات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جگە لەئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنەكە، لە یاداشتێكدا داوا دەكەن ئەنجومەنەكە دژ بە بڕیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بەمەودا میدیای وت "ئەو كەسانەی واژۆیان كردووە نوێنەری سەرجەم لیستەكانی تێدایە و رێژەی یاسایی تەواو كردووە بۆ داواكارییەكە تا دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام بدرێت سەبارەت بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران".

وتیشی "هیچ ئەندامێكی ئەنجومەن لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆی یاداشتەكەیان نەكردووە و دانیشتنەكەش سبەینێ كاتژمێر 11 بەڕێوەدەچێت".
Qaiwan
Qaiwan