کوردستانی

زۆرترین ژمارەی تووشبوو بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زۆرترین ژمارەی تووشبوو بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی 677 كەس و گیانلەدەستدانی 18 تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، ئەوەش زۆرترین ژمارەی تووشبووی كۆرۆنایە لە رۆژێكدا تائێستا لە هەرێم تۆماركرابێت.

لە راگەیەندراوی 24 كاتژمێری رابردووی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "چوار هەزار و 928 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراون كە دوو هەزار و 567 پشكنین لە دهۆك، هەزار و 585 لە هەولێر، 562 لە سلێمانی و 164 لە گەرمیان بوون".

 دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨١)

١. كەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ كەرەنتین نەكراون)
١٠٩ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشكنین: (٤٩٢٨ پشكنینی نوێ)
(١٥٨٥ هەولێر)، (٥٦٢ سلێمانی، ١٦٤ گەرمیان)، (٢٥٦٧ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٧٧ تووشبووی نوێ)
(٣٤٣ هەولێر)
(٩١ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٩٤ دهۆك)
(١٦ هەڵەبجە)
٤. چاكبوون: (٣١٢ چاكبوون)
(٢٢٦ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٤١ گەرمیان)
(١٨ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٨ مردن)
(٦ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)
پشكنین ٢٨٦٣٦٢ (١١٧٦٥٤ هەولێر، ٨٣٤٥٨ سلێمانی، ٨٢٥٥٠ دهۆك، ٢٧٠٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٥٩٢٩ (١٠٦٠٦ هەولێر، ١١١٩٤ سلێمانی، ٣٣٢٥ دهۆك، ٨٠٤ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٥٤٩٤ (٦٠٦٩ هەولێر، ٧٧٦٢ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٢١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٨٧ (٤١٩٢ هەولێر، ٢٨٧٦ سلێمانی، ٢٣٥٢ دهۆك، ٦٧ هەڵەبجە)
مردن ٩٤٨ (٣٤٥ هەولێر، ٥٥٦ سلێمانی، ٣١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢٥ی ئاب ٢٠٢٠



Qaiwan
Qaiwan