عیراقی
وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ حكومەتی عیراق دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا، دەشڵێت بە فشاری ئەمەریكا سەرۆك وەزیرانی عیراق 320 ملیاری ناردووە بۆ هەرێم.
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند"بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستانكاری هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بەغدا، سەردانی شاندەكەش لەسەر كۆمەڵێك خاڵن سەبارەت بەو رێككەوتنەی كە ئەنجامدراوە و دەبێت هەرێمی كوردستان پێوەی پابەندبێت ".
ئەحمەدی حاجی رەشید، وتیشی "كۆمەڵێك خاڵ لە رێككەوتنی هەولێر و بەغدا هەیە و دەبێت هەرێمی كوردستان پێیانەوە پابەندبێت، بەتایبەت قەرزی بانكە عیراقییەكان كە زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار لای هەرێمی كوردستانە".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراشیكرد " بەر لە سەردانەكەی بۆ واشنتن، مایك پۆمپیۆ بە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقی وتووە كە دەبێت مووچە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت".
وەك ئەحمەدی حاجی رەشید باسی دەكات "ئەمجارە تۆپەكە لە مەیدانی هەرێمدایە و دەبێت لەگەڵ بەغدا رێكبكەوێت، چونكە ئەمەریكییەكان بە ئاشكرا پێیان ووتوون ئەگەر رێكنەكەون لەگەڵ بەغدا ئێمە دواتر هیچ پەیوەندیمان بەو مەسەلەیەوە نامێنێت".
لەماوەی رابردوودا چەندین وەفدی هەرێم چوونە بەغدا، بەڵام رێككەوتن ئەنجام نەدرا، دوای هەوڵ و فشاری نێودەوڵەتی ناوخۆیی لە 15ی ئەم مانگە مەسرور بارزانی و مستەفا كازمی بە تەلەفۆن رێككەوتن لەسەر چەند خاڵیك ، یەكێك لەو خاڵانەش ئەوەیە بەغدا 320 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان بنێرێت و هەردولاش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەردەوام بوونی دانوستانەكان.