جیهانی

ئەڵمانیا:نەیارەكەی پۆتین ژەهراوی كراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەڵمانیا:نەیارەكەی پۆتین ژەهراوی كراوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 نەخۆشخانەی "شاریتە" لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا لەسەر بنەمای ئەنجامی كلینیكی رایگەیاند "ئەلێكسی ناڤالێنی" سەرۆكی رەوتی نارازی روسیا ژەهراوی كراوە و  لە ئێستاشدا ناوبراو لە دۆخی بێهۆشیدایە.

  سەرەتای ئەم هەفتەیە نەخۆشخانەی "شاریتە" ی بەرلین بە فرۆكەیەكی تایبەت ئالێكسی ناڤالێنی روسی لە سیبریاوە گواستەوە بۆ ئەڵمانیا، ئێستا ناوبراو لەژێر چاودێری چڕدایەو لە دۆخی بێهۆشبوون "كۆما"دایە.

بەرپرسانی ئەو نەخۆشخانەیە ئەمڕۆ پشتڕاستیانكردەوە كە ناڤالێنی نیشانەكانی ژەهراویبوونی هەیە، بەڵام دیارییان نەكردووە بە چ رێگایەك ژەهراوی كراوە، لە كاتێكدا پزیشكە روسەكان كە چارەسەری ناڤالێنییان دەكرد لە سیبریا، دووپاتیانكردەوە كە هیچ ئاسەوارێكی ژەهراویبوونیان نەدۆزیوەتەوە.

ئەلێكسی ناڤالێنی تەمەن 44 ساڵ یەكێكە لە رەخنەگر و نەیارە سەرسەختەكانی ڤلادمیر پۆتینی سەرۆكی روسیا.

لەبەرانبەردا دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "ناتوانن ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ كرملین بە جدی وەربگیرێن لەسەر ناڤالێنی، هەربۆیە كرملن هیچ هۆكارێك نابینێت بۆ ئەنجامدانی تاوانێكی لەوجۆرە تا لێكۆڵینەوەی لەسەر بكات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان