ئابووری

سۆمۆ داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عیراق ئاشكرادەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆمۆ داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عیراق ئاشكرادەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند "عیراق لە تەممووزی رابردوودا زیاتر لە 85 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردە كردووە، داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتووەتە سێ ملیار و 491 ملیۆن دۆلار".

كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عیراق ناسراو بە (سۆمۆ) بڵاویكردەوە  "بەپێی دوا ئامار تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراوی عیراق لە مانگی تەممووزی رابردوودا گەیشتە 85 ملیۆن و 663 هەزار و 291 بەرمیل، داهاتی ئەو نەوتەش سێ ملیار و 491 ملیۆن و 767 هەزار دۆلار بووە".

كۆمپانیای سۆمۆ راشیگەیاندووە "تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق لە تەمووزی رابردوودا گەیشتە 82 ملیۆن و 700 هەزار و 381 بەرمیل، داهاتی ئەو نەوتەش گەیشتە سێ ملیار و 366 ملیۆن و 66 هەزار دۆلار، لە كێڵگەكانی كەركووكیشەوە بۆ بەندەری جەیهان گەیشتە دوو ملیۆن و 701 هەزار و 15 بەرمیل كە داهاتەكەی 118 ملیۆن و 536 هەزار و 773 دۆلار بووە".

كۆمپانیاكە هەروەها ئاشكرای كردووە "بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە پاڵاوگەی سموود (بێجی) بۆ ئوردن، مانگی رابردوو گەیشتە 261 هەزار و 895 بەرمیل، داهاتی ئەو نەوتەش حەوت ملیۆن و 164 هەزار و 134 دۆلاربووە".
سۆمۆ ئاماژەی بەوەشكردووە " مانگی رابردوو هەر بەرمیلێك نەوتی بە 40.762 دۆلار فرۆشراوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان