کوردستانی

وەزارەتی كشتوكاڵ بەهەماهەنگی وەزارەتی كارەبا نرخی كارەبای پرۆژە كشتوكاڵییەكان كەمدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی كشتوكاڵ بەهەماهەنگی وەزارەتی كارەبا نرخی كارەبای پرۆژە كشتوكاڵییەكان كەمدەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی‌ كشتوكاڵی‌ حكومەتی‌ هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت  بەهاوكاری‌ وەزارەتی‌ كارەبا، نرخی كارەبای‌ پڕۆژە كشتوكاڵییەكان كەمدەكرێتەوە ، باس لەوەشدەكات هەماهەنگییان بەردەوام دەبێت تا ئاسانكاری زیاتر بۆ پرۆژە كشتوكاڵییەكان بكەن.

بەپێی‌ راگەیەندراوی‌ وەزارەتی‌ كشتوكاڵ، سەرەڕای ئەوەی نرخی یەك ئەمپێر كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان لە 130 دینار كەمكراوەتەوە بۆ 30 دینار، بەڵام بەهاوكاری وەزارەتی كارەبا لەهەوڵدان سەرجەم پڕۆژە كشتوكاڵییەكان نرخی كارەبایان بۆ كەم بكەنەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، "ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانی كەمال محەمەد، وەزیری كارەبامان كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان وەك پاڵپشتی لەكەرتی كشتوكاڵ‌و ئاودێری. گفتوگۆمان كرد لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت، لەپێناو بایەخدان بەكەرتی كشتوكاڵ، هەروەها لیژنەی هاوبەش بۆ ئاسانكاریی لەكەمكردنەوەی نرخی كرێی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵییەكان".

وەزارەتی‌ كشتوكاڵ راشیگەیاندووە، داوایانكردووە هەریەك لەم پڕۆژانە كرێی كارەبایان بۆ كەمبكرێتەوە:
1-خانوی پلاستیكی
2-كارگەكانی ئالیك
3-سەربڕخانەكان
4-پڕۆژەكانی قارچك
5- پڕۆژەكانی هێلكەو دەواجن
6-پڕۆژەكانی ماسی 
7-پڕۆژەكانی گاوداری‌و شیرەمەنی
8 -كارگەكانی زەیتی زەیتوون
9- كارگەكانی دۆشاوی تەماتە
10 یانەی ئەسپسواری 
11-سەرجەم كارگەكانی  پیشەسازی خۆراك كە بەرهەمی خۆماڵی بەكار دەهێنن
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە "وەزارەتی كارەبا هاوكارمان بون لەكەمكردنەوەی نرخی كرێی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵییەكان، هەماهەنگیشمان بەردەوامی دەبێت بۆ ئاسانكاریی زیاتر ئەمەش وەك پاڵپشتی لەپڕۆژە كشتوكاڵییەكان".

Qaiwan
Qaiwan