جیهانی

ئەمەریكا ئەردۆغان بە كۆبوونەوە لەگەڵ دوو سەركردەی تیرۆریستان تۆمەتبار دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا ئەردۆغان بە كۆبوونەوە لەگەڵ دوو سەركردەی تیرۆریستان تۆمەتبار دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیای تۆمەتبار كرد بە ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ چەند سەركردەیەكی حەماسی فەلەستینی كە لە لیستی تیرۆری ئەو وڵاتەدان، باس لەوەشدەكات ئەو كارەی ئەدرۆغان وادەكات وڵاتەكەی زیاتر گۆشەگیر بكرێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "كارەكەی ئەردۆغان وادەكات توركیا زیاتر گۆشەگیر بكرێت و زیانیش بە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی فەڵەستین دەگەیەنێت،نیگەرانییەكانیشیان لە بەرزترین ئاستدا بە حكومەتی توركیا دەگەیەنن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا "ئەمە دووەمجارە ئەردۆغان كۆبوونەوە لەگەڵ سەركردایەتیی بزووتنەوەی حەماس دەكات و لە یەكی شووباتی ئەمساڵیش لەگەڵیان كۆبووەتەوە".

 ئەمەش لەكاتێكدایە كە بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

ئەردۆغان لە 22ی ئاب لەگەڵ دوو سەركردەی بزووتنەوە حەماس لە ئیستەنبووڵ كۆبووەتەوە، كە یەكێكیان لەلایەن ئەمەریكاوە داواكراوە و پاداشت بۆ دۆزینەوەی دانراوە، هەرچەندە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ناوی ئەو سەركردانەی نەهێناوە، بەڵام بەپێی راگەیەندراوەكە ، یەكێكیان دەستی لە چەندین كاری "تیرۆریستی" و رفاندندا هەیە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان