جیهانی
ئێران: بەم مەرجە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریكا دەكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند "ئەگەر ئەمەریكا بگەڕێتەوە ناو رێككەوتنی ئەتۆمیی، لەوانەیە ئەوكاتە ئێران دەست بە گفتوگۆكردن لەگەڵیدا بكات، دەشڵێت سیاسەتی فشاری ئەمەریكا بۆ سەر وڵاتەكەی شكستیهێناوە".
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند " ئەگەری هەیە وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمەریكا گفتوگۆی تایبەت بە گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێ بكات، بەڵام دەبێت سەرەتا واشنتن بگەڕێتەوە ناو ئەو رێككەوتنەی كە ساڵی 2018 لێی كشایەوە".
بە وتەی رۆحانی "سیاسەتی ئەوپەڕی فشارەكان كە واشنتن دژی ئێران گرتوویەتیەبەر 100% شكستیهێناوە، چونكە ئامانج لەو سیاسەتە ئەوە بوو كە ئێران بە لاوازی و بە زۆر بۆسەر مێزی گفتوگۆكان رابكێشن".
سەرۆك كۆماری ئێران باس لەوەشدەكات " ئەمەریكا دەیەوێت لەرێگەی بەهێزكردنی دۆلار و لاوازكردنی ریاڵەوە، ئێران ناچار بە گفتوگۆكردن بكات و قەیرانێك لە ئێران دروستبكات بۆئەوەی خەڵك لەسەر شەقامەكان خۆپێشاندان بكەن، بەڵام سیاسەتەكانی شكستیان هێنا".