جیهانی
حكومەتێكی نوێ لە سوریا پێكدەهێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا حسێن عەرنوفی راسپارد بە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ لە سوریا، ئەویش دوای چەند هەفتەیەك لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل.
عەرنوس پێشتر وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی سوریا بوو، دوو مانگیشە بە وەكالەت سەرۆك وەزیرانی سوریایە، دوای ئەوەی بەشار ئەسەد عیماد خەمیس سەرۆك وەزیرانی پێشووی لە پۆستەكەی بەخشی.
لەوبارەیەوە پێگەی رەسمی سەرۆكایەتی سوریا بڵاویكردەوە "بە مەرسومێكی سەرۆكایەتی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا حسێن عەرنوسی راسپاردووە تا حكومەتێكی نوێ پێكبهێنێت".
بەپێی دەستووری سوریا دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل، حكومەت دەبێتە كاربەرێكەر و دەبێت حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت.