کوردستانی
هاوسەرۆكی یەكێتی هێزەكانی 70 رێكدەخاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە سلێمانی، لەگەڵ فەرماندەی لیواكانی هێزەكانی 70 كۆبووەوە .
لەكۆبوونەوەكەدا، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی دەزگای هەواڵگری پێشمەرگە و عەبدوڵا كانی بەردی لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی پێشمەرگە ئامادەیبوون .
مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەكانی 70، روونكردنەوەیدا لەسەر پەیكەری هێزەكانی 70 و جەختیكردەوە لە ئەرك و بەرپرسیارێتییان بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان .
لەبەرانبەردا بافڵ تاڵەبانی، باسی لەهەنگاوەكانی رێكخستنەوە و مەشقپێكردن و گەشەپێدانی یەكە سەربازییەكان كرد، بەرچاو روونیدا لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكان و هێڵەگشتییەكانی پێشخستنی توانا سەربازی و مرۆییەكانی روونكردەوەو رایگەیان "هێزی پێشمەرگە دەبێت لەرووی زانستی سەربازییەوە رابهێنرێنەوە و پەیكەری سەربازیش لەئاست پێشكەوتن و توانا سەربازییەكانی ئەمڕۆدا بێت بۆئەوەش بنەماكانی دیاریكرد".
بافڵ تاڵەبانی، ستایشی رۆڵ و ئەرك و بەرپرسیارێتیانی كردو وتی " رۆڵی جوامێرانەتان لە سەقامگیریی ئاسایش و ئارامی وایكردووە شانازی بە پێشمەرگەی كوردستانەوە بكەین و سەرباری هەموو هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەتان، لەخەمی باشتركردنی ژیانی پێشمەرگەداین و ئەم هەنگاوەش یەكێك دەبێت لەئەولەویەتی كارەكانمان ئەمەش منەت نییە بەڵكو ئەركمانە خزمەتتان بكەین ".
هاوسەرۆكی یەكێتی، "هێزی پێشمەرگەشی راسپارد وەك هەمیشە لەخزمەتی ئارامی كوردستانەكەیاندا بن و هەر ئەركێكیان پێبسپێردرێت كە لەبەرژەوەندی گشتی بێت جێبەجێیبكەن" .

بیروڕا