جیهانی
لە سوریا هێرش كرایەسەر دەوریەیەكی هاوبەشی روسیا و توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، زرێپۆشێكی سوپای روسیا كە لەمیانی دەوریەی هاوبەشی روسی و توركی لە ئەركدا بوون، لە پارێزگای ئیدلب هێرشی كراوەتەسەر و بەهۆیەوە دوو سەرباز برینداربوون.
لەلایەن خۆیەوە، وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، بەهۆی هێرشەكەوە زیانێكی كەم بەر ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی سوپای توركیا و روسیا كەوتووە، كە لە باكووری سوریا لە ئەركدا بوون.
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە یەكەمجار نییە هێرشدەكرێتە سەر هێزە هاوبەشەكانی توركیا و روسیا لە باكووری سوریا.
لەمانگی سێی ئەمساڵەوە، روسیا و توركیا دوای رێككەوتنی راگەیاندنی ئاگربەست دەستیان كردووە بە دروستكردنی دەوریەی هاوبەشی سەربازی، بەتایبەت دوای ئەوەی نزیك بوو كە هێزەكانی سوپای روسیا و توركیا رووبەڕووی یەك ببنەوە لە ئیدلب.
وەزارەتی بەرگری روسیا، مانگێك لەمەوبەر بەهۆی هێرشی بەردەوام بۆسەر دەوریە هاوبەشەكان بۆ ماوەیەك جوڵەی هێزەكانی لەسەر رێگای ئێم فۆڕ راگرت، دوو رۆژ لەمەوبەریش هێزێكی روسیا بۆمبی چێندراوی پێدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ئەفسەرێكی سوپای روسیا كوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون، دواتر داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی گرتەئەستۆ.