جیهانی

پەنابەرێكی كورد لە سویسرا دوای ئەوەی مافی پەنابەریی رەتكرایەوە خۆی كوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەنابەرێكی كورد لە سویسرا دوای ئەوەی مافی پەنابەریی رەتكرایەوە خۆی كوشت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئاشكرایكرد "پەناخوازێكی خەڵكی بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەكەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی سویسراوە رەتكرایەوە و پێی راگەیەندرا كە دیپۆرتی ئێران دەكرێتەوە، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".

ئەو رێكخراوە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "پەناخوازێكی خەڵكی بۆكان بە ناوی ”مەسعوود قادری“ لە كانتۆنی گڵارووسی سویسرا خۆی خستووەتە پێش شەمەندەفەرێك و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە".

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ ئەو رێكخراوە  " مەسعوود قادری دوو ساڵ پێش ئێستا وەكوو پەناخواز رووی لە وڵاتی سویسرا كردووە و دوو مانگ پێش داوای پەنابەرییەكەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەریی ئەو وڵاتەوە رەتكراوەتەوە".

هەر بەپێی راگەیەندراوی ئەو رێكخراوە "لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا پۆلیسی سویسرا بەو پەناخوازە كوردەیان وتووە كە بە زوویی دیپۆرتی ئێران دەكرێتەوە و ناوبراویش هەر بەو هۆیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان