کوردستانی

دوو کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو گەنجی راگەیاند کە هەستابوون بەتەقەکردنی هەڕەمەکی و تێکدانی ئارامی قەزای چەمچەماڵیان تێکداوە و تەقەیان کردووە چەندین جار.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی شەوی 23/8/2020 لەناو قەزای چەمچەماڵ دوو گەنجیان دەستگیرکرد ، کە هەستابوون بەتەقەکردنی هەڕەمەکی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتییان".

ئەوەش هاتووە "پاش لێکۆڵینەوەکردن و داننان بەتاوانەکانیان دا دەرکەوت کەئەمە کاری یەکەمجاریان نیەو چەندجارێکی دیکەش کاری لەوشێوەیان ئەنجام داوە، لەئێستادا بەبڕیاری (570) بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ راگیراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan