کوردستانی

بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای ئەم شوێنانە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی کارەبای ئەم شوێنانە درا
مەودا میدیا-

سەرەڕای ئەوەی نرخی كارەبای بەشێكی پڕۆژە كشتوكاڵیەكان لە 130 دینار كەمكراوەتەوە بۆ 30 دینار، بەڵام بە هاوكاری وەزارەتی كارەبا لە هەوڵداین سەرجەم پڕۆژە كشتوكاڵیەكان نرخی كارەبایان بۆ كەم بكەینەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوێنێ 25ی ئابی 2020 سەردانی كەمال محەمەد وەزیری كارەبامان كرد بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان وەك پاڵپشتی لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری".

ئاماژەی بەوەشکرد "گفتوگۆمان كرد لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت، لەپێناو بایەخدان بەكەرتی كشتوكاڵ، هەروەها لیژنەی هاوبەش بۆ ئاسانكاری لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان".

هەروەها داوایان كردووە هەریەك لەم پڕۆژانە كرێی كارەبایان بۆ كەمبكرێتەوە:

1_خانووی پلاستیكی

2_كارگەكانی ئالیك

3_سەربڕخانەكان

4_پڕۆژەكانی قارچك

5_ پڕۆژەكانی هێلكە و دەواجن

6_پڕۆژەكانی ماسی

7_پڕۆژەكانی گاوداری و شیرەمەنی

8_كارگەكانی زەیتی زەیتوون

9_كارگەكانی دۆشاوی تەماتە

10_یانەی ئەسپسواری

11_سەرجەم كارگەكانی پیشەسازی خۆراك كە بەرهەمی خۆماڵی بەكار دەهێنن.

وەزیری کشتوکاڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەزارەتی كارەبا هاوكارمان بوون لە كەمكردنەوەی نرخی كارەبا بۆ پڕۆژە كشتوكاڵیەكان، هەماهەنگیشمان بەردەوامی دەبێت بۆ ئاسانكاری زیاتر ئەمەش وەك پاڵپشتی لە پڕۆژە كشتوكاڵیەكان".

س.س
Qaiwan
Qaiwan