کوردستانی

کێشەی تووشبووانی تالاسیما چارەسەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کێشەی تووشبووانی تالاسیما چارەسەرکرا
مەودا میدیا-

تەندروستیی گەرمیان ئاماژە بەوە دەكات كێشەكانی بەردەم تووشبووانی تالاسیما بۆ وەرگرتنی چارەسەر كۆتایی هاتووە، ئیتر تووشبووانی تالاسیمیا لە گەرمیان چارەسەریان بۆ دەکرێت و نانێردرێن بۆ سلێمانی.

لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی گەرمیاندا هاتووە "پاش ئەوەی بە كاریگەری رێكارەكانی كۆرۆنا و كەمبونەوەی دەوام ئەنجامدانی پرۆسەی چارەسەری بۆ نەخۆشەكانی تالاسیما لە گەرمیان كە مانگانە دەچونە سلێمانی بۆ چارەسەر كێشەی تێكەوت، تەندروستی گەرمیان پاش پەیوەندی بە وەزارەتەوە، توانی بە رەزامەندی بەڕێز وەزیری تەندروستی كێشەكە چارەسەر بكات بەشێوەیەك پرۆسەكە لە بری سلێمانی ئیتر لە كەلار ئەنجام بدرێت"، بەم رێوشوێنانەی لایخوارەوە:

1-گواستنەوەی پزیشكێكی پسپۆڕی خوێن و ھیماتۆلۆجی بۆ تەندروستی گەرمیان بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی چارەسەریەكە.

2-لە رۆژی یەكشەمەوە رێكارەكانی كڕینی ئامێری تایبەتمەند بە پرۆسەی چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا دەستپێدەكرێت و لە نزیكترین كاتدا دابین دەكرێت لەگەڵ شوێنی تایبەت بە خزمەتگوزارییەكە بۆ نەخۆشەكانی سنوورەكە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan