کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەک لە هاوڵاتییان وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕە پارەیەک لە هاوڵاتییان وەردەگرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2016وە بڕیاری وەرگرتنی خزمەتگوزاری فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی لە شوێنە بازرگانییەکان دەرکرد و دواتر لە ساڵی 2019 بڕیاریدا پارەش لە ماڵان وەربگیرێ، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت بڕی وەرگرتنی پارەکە بەپێی کاری شوێنەکان گۆڕانی بەسەردا دێت 

زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری وەرگرتنی خزمەتگوزاری فڕیدانی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە بازرگانییەکان و ماڵان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دراوە و  بڕیارێکی کۆنە".

بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی وەرگرتنی پارەکە بەپێی کاری شوێنەکان گۆڕانی بەسەردا دێت و مانگانە پارەکە لە هاوڵاتییان کۆدەکرێتەوە".

ناوبراو وتی "لە شاری سلێمانیش بڕیارە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارەی خزمەتگوزاری لە ماڵان شوێنە بازرگانییەکان وەردەگیرێت، هەرچەندە ناڕەزایەتی بەشێک لە هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئێمە لایەنی جێبەجێکارین و بڕیارەکە ئەنجومەنی وەزیران داویەتی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب