کوردستانی
لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان: دەوامی سێ رۆژ بە سێ رۆژ بارگرانییە بۆ مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر خەتین بۆ هەڵبژاردنی باشترین بژاردە بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن باس لەوەش دەکات دەوامی سێ رۆژ بە سێ رۆژ بارگرانی بۆ مامۆستایان دروست دەکات.
ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "دەوامی سێ رۆژ بە سێ رۆژ بارگرانی بۆ مامۆستایان دروست دەکات دەبێت حکومەت رەچاوی دۆخی تەندروستی بکات و پێداویستییە پزیشکییەکان دابین بکات".
وتیشی "لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەسەر خەتین بۆ هەڵبزاردنی باشترین بژاردە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لەئێستاشدا زووە هیچ بڕیارێک بدریت، چونکە نازانرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کوێمان دەگەیەنیت".
ک. ر