گێتی
ئاین وەك ئامرازێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئەمەریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رێسای دیپلۆماسی شكاند كاتێك لە قودسەوە وتارێكی پێشكەش كرد، هەرچەندە لەمیانی سەردانێكیدایە بۆ هەریەك لە ئیسرائیل و سودان و بەحرەین و ئیمارات.
ئەو هەنگاوەی پۆمپیۆ لە رەخنەی زۆری بەدواداهات
ئەو هەنگاوەی پۆمپیۆ لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رەخنەی زۆری بەدواداهات، چونكە پێشتر كاری لەوشێوەیە بە دەگمەن بەسەر كاربەدەستێكی باڵای كۆشكی سپیدا تێپەڕیوە، چاودێرانی سیاسیش وا لێكی دەدەنەوە كە وەك هەڵمەتێكی بانگەشەیە لەچوارچێوەی پشتیوانی هەڵمەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئێستای ئەمەریكا بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە، ئەو چاودێرانە پێشیان وایە قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە قودسەوە وەك هەڵمەتێكی دەرەكی وابووە بۆ پشتیوانی ترەمپ دەشكەوێتە چوارچێوەی جوڵاندنی هەستی ئایینی مەسیحییە راستڕەوەكان و ئەو مەسیحییە ئینجیلیانەی پشتیوانی ئیسرائیل دەكەن.
ترەمپ نزیكە لە ئینجیلیەكان
وەك دەزانرێت، ترەمپ لەنێو مەسیحییە ئینجیلیەكاندا لایەنگری زۆری هەیە كە لە ئەمەریكا بە (Born again) ناودەبرێن و لە هەڵبژاردنی 2016 ش زۆربەی مەسیحییە ئینجیلیەكان دەنگیان پێدا، بێگومان ئەو دەنگدانەی ئینجیلییەكانیش لە بژاردەكانی لەكاتی سەرۆكایەتی ئێستایدا رەنگیداوەتەوە، بڕیارەكانیشی زۆربەی لەگەڵ داواكاری ئەو چینە لە باوەڕدارانی ئایینی مەسیحی یەكدەگرێتەوە، هەرئەوەش بوو وایكرد ترەمپ پشتیوانی ئیسرائیل بكات و خاكەكەی بە خاكی راستەقینەی ئیسرائیلیەكان ناوببات، چونكە ئینجیلییەكان پێیان وایە پێغەمبەرەكان بۆ ئەوە ئۆرشەلیمیان بنیاتناوە تا بگەڕێـتەوە بۆ مەسیح.
هەرچەندە ترەمپ بەشێوەیەكی كەسی باوەڕی بەو بیروباوەڕانەی ئینجیلیەكان نییە، بەڵام بەرژەوەندییەكانیان بەیەكداچوون، جگە لەوەی بەشێك لەو كەسانەی سەرۆكی ئەمەریكا راوێژیان پێدەكات مەسیحیی ئینجیلین ، وەك باولا لایت كە راوێژكاری رۆحی تایبەتی ترەمپە، هەروەها جەیمس داپسۆن كە زانای دەروونناس و چاودێری كەسایەتی ترەمپە، لەگەڵ زۆرێك لە بەرپرسانی دیكەی كۆشكی سپی و ئیدارەكەی ترەمپ كە ئەو بیروباوەڕەیان هەیە.
ترەمپ كاتێك لەبەردەم كڵێسای قەشە یوحەنا لە واشنتۆن ئینجیلی بەرزكردەوە چەند رۆژێك بوو دوای ئەوەی كە جۆرج فلۆیدی رەشپێست لەلایەن پۆلیسی ئەمریكییەوە خنكێندرا، ئەویش وەك ئەوەبوو داوا لە ئینجیلییەكان بكات لەو دۆسیەیەدا پشتیوانی بكەن و ویلایەتێكی دیكەی سەرۆكایەتی پێببەخشنەوە.
ترەمپ پشتیوانی چەند داواكارییەكی ئایینی ئینجیلیەكان دەكات
ترەمپ بۆ ئەوەی دەنگی مەسیحییە ئینجیلیەكان بەدەستبهێنێتەوە پشتیوانی چەند داواكارییەكی ئایینی ئەوان دەكات، لەوانەش رێگرتن لەوەی منداڵ لەبار ببرێت لەرێگەی یاساوە، هەروەها رێگری لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەكان، هەروەها فێركردنی ئایینی بخرێـتە پرۆگرامەكانی خوێندنەوە، بۆیە چاودێرانی سیاسی ئەمریكا هەنگاوەكەی پۆمپیۆ لە قودس دەبەستنەوە بە هەنگاوەكانی ترەمپ و وەك پشتیوانییەك لێی دەڕوانن.
بایدن پێچەوانەی ترەمپە
بەپێچەوانەوە، جۆ بایدن كە ركابەرە دیموكراتیەكەی ترەمپە، كاسۆلیكییەكی پابەندە، بۆیە هەوڵدەدات لە هەڵمەتی بانگەشەیدا سوودی لێببینێت، هەرچەندە بایدن باوەڕی ئایینی خۆی لە سیاسەت جیاكردووەتەوە، بەڵام رەنگە بانگەشە ناچاری بكات یاخود وایلێبكات ئەو كارە ئەنجامبدات، بەڵام بەپێچەوانەی ترەمپ پشتیوانی هاوسەرگیری هاورەگەزخوازەكان بكات و لەگەڵ لەباربردنی كۆرپەشدا بێت و دروشمی گەڕانەوەی رۆحیشی بۆ ئەمەریكا بەرزكردووەتەوە، بەوهۆیەشەوە ترەمپ تۆمەتباری دەكات بەوەی سوكایەتی بە خودا و ئینجیل كردووە.