کوردستانی

دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەک رادەگیرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ بڕیاردا بە راگرتنی دەوام لەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ ماوەی یەک هەفتە لەبەر زۆری رێژەی تووشبووانی کۆرۆنا، چونکە ئەو هاوڵاتییانەی سەردانی پەروەردەی چەمچەماڵ دەکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن.

عەبدوڵڵا حەمە کاکەڕەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغیەکی زۆر لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەیە ژمارەیەکی زۆری کارمەندانمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیە بڕیارماندا بە راگرتنی دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان".

لەبارەی ماوەی راگرتنی دەوام  بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ وتی "هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە دەوامی بەڕێوەبەراتییەکەمان رادەگرین، تاوەکو دۆخەکە باشتر دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال