جیهانی

خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی ویفاقی لیبی دەكەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی ویفاقی لیبی دەكەن
مەودا میدیا- هێمن سەعید

ئەمڕۆ سێ رۆژە بەسەدان هاوڵاتی لیبی رژاونەتە سەر شەقامەكان بۆ داواكردنی مافەكانیان لە بواری خزمەتگوزاری و باشكردنی بارودۆخی ژیانیان، هاوڵاتییان لە شاری تەرابلوسی پایتەخت لە نزیك ماڵی سەرۆكی حكومەتی ویفاق، فائیز سەراج كۆبوونەتەوە و داوای جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان دەكەن.

رۆژنامەی الوسط بڵاویكردەوە "بەگوێرەی ئەو پارچە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕی كۆمەڵاتی بڵاوبوونەوەتەوە، خۆپیشاندەران لە كاتی گردبوونەوەیان لەنزیك ماڵی سەراج داوای رۆشتنی سەراج دەكەن".

بەگوێرەی رۆژنامەكە "هۆكاری گردبوونەوەكان بەهۆی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزرای رۆژانەی هاوڵاتیانەوەیە".
یەكێك لە درووشمی خۆپیشاندەران بەرزكردنەوەی داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی سەراجە تەنها  لەماوەی 24 كاتژمێردا، هەروەها داوای دەركردنی میلیشیا و موتەزەقەكانی سەر بە ئەردۆغان دەكەن.

لەبەرانبەردا میلیشیاكانی سەر بە سەراج كەوتوونەتە راوەدوونان و گرتنی چالاكانی مەدەنی و رێبەرانی خۆپیشاندەران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان