جیهانی
بكوژی حەریری یەكێك بووە لە سەربازانی 121ی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - هێمن سەعید
بەپێی بڵاوبوونەوەی راپۆرتە میدیاییەكان كە لە بەرپرسانی ئەمنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرگیراوە، كوشتنی رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان لەلایەن فیرقەیەكەوە كوژراوە كە سەلیم عەیاش سەرۆكایەتی كردووە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاند "ئەو پیاوە لوبنانییەی كە تاوانبارە بە كوشتنی رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان لە ساڵی 2015 سەر بە فیرقەیەك بووە كە بەلایەنی كەمەوە هەستاوە بە ئەنجامدانی چوار پرۆسەی كوشتنی تر لەسەر داخوازی گروپێك لە حزبوڵڵا كە لە لیستی رێكخراوانی تیرۆریستیدایە لە چەند وڵاتێك".
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "دەستەی بكوژان كە ناسراوە بە یەكەی 121 كۆمەڵێك سەركردەی باڵای حزبوڵڵا باڵادەستن بەسەریدا"، هەروەها پێگەی ئەلیكترۆنی دەنگی بەیروت ئینتەرناشناڵ بڵاویكردەوە "ئەو دەستەیە بۆ ماوەی چەند ساڵێك لەژێر ناسنامەی جیاوازدا كاریان كردووە تا ئەنجامدانی تەقینەوەكەی رۆژی 14ی شوباتی 2005 كە بووە هۆی كوژرانی رەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لوبنان و 21 كەسی دیكە".
هەروەها رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێكدا لەبارەی ئەو فیرقە بكوژەوە بڵاویكردووەتەوە "بەشێك لە بەرپرسانی ئێستا و رابردووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و 3 وڵاتی ئەوروپی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایانگەیاندووە تائێستا ئەو فیرقەیە بەردەوامە لە چالاكییەكانی".
س.س