کوردستانی
لەعەفرین گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا پێنج كورد دەرفێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
گروپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا لەناوچەی شێراوا سەر بە عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان، پێنج هاوڵاتی مەدەنی دەڕفێنێت، لەبەرامبەر ئازادكردنیشیاندا داوای فیدیەیان لە كەسوكاریان كردووە.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە ، "بەپێی زانیاریەكان هێزە داگیركەرەكانی نزیك لە دەوڵەتی توركیا لە 24ی ئاب هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی گرزەلی ناوچەی شێراوا و ژمارەیەك هاوڵاتیان رفاندووە".
وەك ئەو میدیایانە ئاشكرایانكردووە "ناوی ئەو كەسانەی رفێنراون بەم جۆرەیە: ئەحمەد ئیبەش زەكەریا تەمەن (42) ساڵ، یاسەمین عەبدۆ ئیبراهیم، وەلید جومانا عەلی (55) ساڵ، سوبحی جومانا عەلی (60) ساڵ و ئەحمەد عەلۆ ئیبیش عەلی (٥٨) ساڵ".
هەر بەپێی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان "دەوڵەتی توركیا لە عەفرین و ئەو شوێنانەی دیكەی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا كە داگیری كردووە رۆژانە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، رۆژانە هاووڵاتیانی مەدەمی دەڕفێنرێن و داوای فیدیە لە خانەوادەكانیان دەكرێت، ژمارەیەكی زۆر خەڵكی مەدەنی دەكوژرێن و چارەنووسی ژمارەیەكیشیان تا ئێستا نادیارە".

بیروڕا