کوردستانی

بۆ ئەوەی خوێندكاران گزی نەكەن، داوای بڕینی هێڵی ئینتەرنێت دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ ئەوەی خوێندكاران گزی نەكەن، داوای بڕینی هێڵی ئینتەرنێت دەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لەپێناو رێگریكردن لە گزیی خوێندكارانی پۆلی 12 لە رۆژانی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمدا، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەكات رۆژانە لە كاتژمێر 6 تاوەكو 10ـی بەیانی، هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگرن.

ئازاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نووسراوێكدا، لەسەر داواكاریی وەزارەتی پەروەردە، داوا لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت دەكات لە رۆژانی تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی 12، رۆژانە چوار كاتژمێر خزمەتگوزارییەكانیان بووەستێنن.

تاقیكردنەوەكانی خوولی دووەمی پۆلی 12 ی ئامادەیی لە رۆژی 1-9-2020 دەستپێدەكەن و دوایین تاقیكردنەوەش لە 10-9-2020 دەبێت.

لە نوسراوەكەدا بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاندووە"دیاردەی گزیكردنی  خوێندكارانی پۆلی 12، بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت دەبەستێت، بە جێبەجێكردنی ئەو داواكارییەش دەبێتە مایەی رێگری و نەهێشتنی گزی".
 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد