کوردستانی
بەدواداچوون بۆ پرسی دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
پەرلەمانی كوردستان چەند لیژنەیەكی لاوەكی لەو شار و شارۆچكانە پێكهێناوە كە تێیاندا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویداوە، بەدواداچوون بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك چالاكوان و رۆژنامەنوس و هاووڵاتی دەكات.
گوڵستان سەعید، جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان چەند لیژنەیەكی لاوەكی لە پارێزگا و قەزا و ئیدارە سەربەخۆكان پێكهێناوە و بەداواداچوون بۆ پرسی ئەو كەسانە دەكەن كە بە تۆمەتی هاندان و بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەكان دەستگیركراون، بەتایبەت لە سنووری زاخۆ و دهۆك".
گوڵستان سەعید، وتیشی "لیژنەكان لە دهۆك و زاخۆ، هەڵەبجە، كەلار، رانیە و هەموو ئەو شوێنانەی دیكە بەدواداچوون دەكەن كە تێیاندا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویداوە و خەڵكی مەدەنی و رۆژنامەنوس و چالاكوانان،تێیاندا دەستگیركراون".
جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو"بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە لیژنە لاوەكییەكان دەستبەكاربن و راپۆرتی خۆیان ئامادە بكەن بۆ پەرلەمان و دواتر ئەنجامی بەدواداچوون و راپۆرتەكان رادەگەیەنرێت".
لە چەند رۆژی رابردوودا لە ژمارەیەك شار و شارۆچكەی هەرێم خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتیان بەڕێوەچوو، بەوهۆیەوە لە چەند شوێنێك رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان روویدا، لە ئەنجامدا چەند كەسێكی مەدەنی و پۆلیس و ئاسایش برینداربوون، لە دهۆك و زاخۆش چەند هاووڵاتی و رۆژنامەنوس و چالاكوانێكی مەدەنی دەستگیركران.

بیروڕا