ئابووری

لیژنەیەكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی سەرجەم خاڵە سنوریەكانی هەرێمی كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەیەكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی سەرجەم خاڵە سنوریەكانی هەرێمی كردووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەری گشتی گومركەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەچوارچێوەی ئەو بەرنامە چاكسازییەی حكومەتی هەرێم دەستیپێكردووە لیژنەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی سەرجەم خاڵە سنوورییەكانی كردووە و راپۆرتی خۆی ئامادەكردووە.

ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومركەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجومەنی وەزیران وەكو بەرپرسیارێتییەكی گشتی لیژنەیەكیان بۆ بەدواداچوونی كاری خاڵە سنورییەكان و گومركەكانیش پێكهێناوە، لیژنەكە راپۆرتی خۆی بەرزكردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران".

وتیشی "لیژنەكە بۆ رێكخستنەوەی دەروازە سنوریەكان پێكهێنراوە، تا هەر كەموكوڕییەك هەبێت چاك بكرێت، مەرج نییە تەنها لەبواری كارەكاندا بێت، هەر كەموكوڕییەك لەبواری ژێرخانی ئابووری دەروازەكاندا هەبێت ئەو لیژنەیە دەستنیشانی دەكات و پاشان چارەسەری دەكات".

بەڕێوەبەری گشتی گومركەكانی هەرێم، ئەوەشی خستەڕوو "لیژنەكە سەردانی هەموو دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و راپۆرتی خۆیان نووسیوە، ئەم لیژنەیە لەچوارچێوەی ئەو چاكسازیەیە كە ئەم كابینەیەی حكومەت بەنیازە ئەنجامیبدات و یەكەم جارە لیژنەیەكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی خاڵە سنوری و گومركەكان دەكات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان