کوردستانی

نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتەدەنگ
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق رایگەیاند "كێشەكانی نێوان هەولێر بەغدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە تا ئێستا بڕگەكانی دەستوور وەك خۆی جێبەجێ نەكراوە".

جێنین هانس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق، لەمیانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا رایگەیاند "دەستووری عیراق ساڵی 2005 نوسرایەوە، جێبەجێ نەكردنی هەموو بڕگە و ماددەكانی دەستوور وەك چۆن لە دەقەكەیدا هاتووە، هۆكاری ناكۆكی و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە".

پلاسخارت وتیشی "دوای 15 ساڵ هێشتا رێككەوتن لەسەر سیستمی فیدراڵی، وزە، سامانە سروشتییەكان، ناوچە كێشەلەسەرەكان، ئەرك و مافەكانی هەردوولا نەكراوە، ئێستاش كە هەردوولا گەیشتوونەتە رێككەوتنێكی سەرەتایی، بەتایبەتی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارێكی باشە و پیشوازی لێدەكەین".

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەعیراق ئەوەشی خستەڕوو " تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكانی عیراق، كە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، بەهۆی نائارامی ناوچەكانیان و بوونی مەترسی بۆمب و تەقەمەنی لەو ناوچانە، نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، ئەو پرسەم لەگەڵ هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عیراقیش تاوتوێكردووە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال