کوردستانی

بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە جگە لەبرینداربوونی دووكەس، سەدان مریشك لەناوچوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێكەوە جگە لەبرینداربوونی دووكەس، سەدان مریشك لەناوچوون
مەودا میدیا- دێرین رەسوڵ

لەقەزای دووكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بارهەڵگرێك كە مریشكی پێبووە بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە وەرگەڕاو بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینەكەی بریندار بوون ، هەر بەهۆی رووداوەكەشەوە بە سەدان مریشك لەناوچوون.

راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای دووكان بڵاویكردەوە  "رووداوەكە لە ناوچەی گەشتیاری دووكان روویداوەو بارهەڵگرەكە ویستوویەتی لە چیای قەرەسردەوە بارە مریشكەكەی بگوازێتەوە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق ،بەڵام لە خوار گوندی تۆپزاوا لە شەقامە سەرەكییەكە لادەدات و راگری شەقامەكە دەبڕێت و وەردەگەڕێت".

قایمقامیەتی دووكان ئاماژەی بەوەشداوە  "لە رووداوەكەدا شۆفێر و سەرنشینێك كە بەرەگەز عەرەبن برینداربوون و برینی شۆفێرەكەش سەختە، هەروەها بەهۆی رووداوەكەوە سەدان مریشك لەناوچوون".

هەروەها سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دووكان لە شوێنی رووداوەكەوە رایگەیاند "بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی لە قەزای دوكان و تیمی پۆلیسیش ئاگادار كراوەتەوە چاودێری رووداوەكە بكەن، تا خاوەنی یەكەمی مریشكەكان كە دانیشتووی ناوچەی بنگردن مریشكە زیندووەكان جیابكەنەوە".

 سیروان سەرحەد، وتیشی  "لە دوای رووداوەكە ئاسایش و پۆلیس و كارمەندانی هاتووچۆ ئامادەییان دەبێت لە شوێنی رووداوەكە".

لە ئەساڵدا ئەمە ئەمە دووەمین رووداوی هاتوچۆیە كە بارهەڵگری مریشك لە قەزای دووكان وەردەگەڕێت.

س.ج
Qaiwan
Qaiwan