کوردستانی

قەزای سەیدسادق پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەزای سەیدسادق پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

قایمقامی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە نووسراوێكدا پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە لەوەی قەزاكەیان پشتگوێ خراوە،  هاوكات روونكردنەوەیەكیش لەبارەی نوسراوەكەوە بڵاودەكاتەوە  راشیدەگەیەنێت  "لە كاتێكدا كە گەورەترین قەزای سنوری پارێزگای سلێمانین، بەڵام لە رووی ئامێر و پێداویستییەكانی خزمەتكردن لە ئاستی بچوكترین ناحیەدان".

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە "لە ئێستادا بەشێكی زۆری كوچەو كۆڵان و گەرەكەكانی كۆنكرێت و قیرتاونەكراون و پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاتر و بەپەلە هەیە و گرفتی زۆری دروستكردوە و بوە‌تە هۆی توڕەیی و نیگەرانی و بێزاربوونی هاووڵاتیانی قەزاكەمان".

دەقی راگەیەندراوەكە
 لە پێناو خزمەتكردنی زیاتر بە هاووڵاتیان قائمقام ئاگاداری بەپەلەی پارێزگای سلێمانی دەكاتەوە.
ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠، قائمقامێتی قەزای سیدسادق بە نوسراوی فەرمیی ژمارە (٢٢٠٦) لە (٢٦/٨/٢٠٢٠)پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكاتەوە و داواكاری بە پەلەی لێدەكات، كە پێویستە قەزایەكی گەورە و فراوان و قەرەباڵغی وەك قەزای سیدسادق، چیتر پشتگوێ نەخرێت و خزمەتگوزاری و بودجەی بۆ دابین بكرێت.
بە جۆرێك، ‌ لە ئێستادا بەشێكی زۆری كوچەو كۆڵان و گەرەكەكانی كۆنكرێت و قیرتاونەكراون و پێویستی بە خزمەتگوزاری زیاتر و بەپەلە هەیە و گرفتی زۆری دروستكردوە و بوە‌تە هۆی توڕەی و نیگەرانی و بیزاربوونی هاووڵاتیانی قەزاكەمان،
بۆ ئەو مەبەستە داواكاراوە،
*بەپێدانی بڕە پارەیەی لە لایەن ئەنجومەنی نوینەرانی حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لێدرا لە بودجەی موازەنەی ساڵی (٢٠١٩) ، هەموو ڕێكارەكانی تەواو و بووە و بەڵام پڕۆژەكان جێبەجێ نەكراون كە بریتییە لە (١٬٠٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠) یەك ملیار دیناری عێراقی.
 *دابینكردنی ئامێری شۆفڵ بۆ ڕایكردن و هاوكاری كردنی كاری هاووڵاتیان، لە بەر ئەوی هیچ ئامێرێكمان نیە كە بتوانین كاری ڕۆژانە و پێویستی داواكاری هاووڵاتیانی پێ جێبەجێ بكەین، لە كاتێكدا، كە گەورەترین قەزای سنوری پارێزگای سلێمانین، بەڵام لە ڕووی ئامێر و پێداویستییەكانی خزمەتكردن لە ئاستی بچوكترین ناحیەداین، كە ئەمەش ناداد پەروەریەكی گەورەیە لە دابەشكردنی پێداویستی و ئامێرەكاندا.

         ڕاگەیاندنی
قائمقامێتی قەزای سیدسادق
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد