کوردستانی

ئاسایش دانپێدانانی بكوژێكی بڵاوكردەوە كە شۆفێرێكی تەكسی لەبەرانبەر پارەدا كوشتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش دانپێدانانی بكوژێكی بڵاوكردەوە كە شۆفێرێكی تەكسی لەبەرانبەر پارەدا كوشتووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دانپێدانانی "بكوژێكی" بڵاوكردووەتەوە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی شۆفێرێكی تەكسی لە شاری هەولێر و لەبەرانبەر پارەدا بۆ كەسانێكی دیكە ئەو كارەی ئەنجامداوە.

وەك ئاسایشی هەولێر ئاماژەی پێداوە " تاوانەكە لە 13ی ئاب لە گەڕەكی گەلاوێژی شاری هەولێر روویداوە، ئەمڕۆ هەواڵی دەستبەسەركردنی بڵاوكرایەوە".

بەپێی راگەیەندراوێكی ئاسایشی هەولێر " تۆمەتبار بەناوی "هـ. م. ع" دانیشتووی گەڕەكی مامۆستایانە لە شاری هەولێر لە دانپێدانانەكەیدا دەڵێت شۆفێری تەكسییەكە لەگەڵ بنەماڵەیەكی دیكە كێشەی كۆمەڵایەتییان هەبووە و داوایان لەو كردووە لە بەرامبەر حەوت هەزار دۆلار بۆیان بكوژێت".

 لە دانپێدانانەكەدا تۆمەتبارەكە دەڵێت "پاش ئەوەی شۆفێری تەكسییەكە دەكوژێت، بە بنەماڵەكەی رادەگەیەنێت كە كارەكەی بۆ كردوون، بەڵام پێیان وتووە بە هەڵە كوشتوویەتی و ئەو كەسەی كوژراوە برای ئەو كەسەیە كە بڕیاربووە بیكوژێت، بۆیە پارەكەیان پێنەداوە و تەلەفۆنیان لەسەر داخستووە".

 پاش چەند رۆژێك لە رووداوی كوشتنەكە، وەك راگەیەندراوی ئاسایشی هەولێر باسی دەكات "تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشەوە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراوە ، تۆمەتبارەكە دەشڵێت " پێشتر لە زیندان كەسێكی ئەو بنەماڵەیەی ناسیوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد