کوردستانی
رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلی سەربازانی روسیا و ئەمەریكا روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
رووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلە سەربازیەكانی سوپای ئەمەریكا و روسیا لە رۆژئاوای كوردستان روویدا، بەوهۆیەوە ژمارەیەك سەربازی ئەمەریكی برینداربوون.
دوو بەرپرسی ئەمەریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە " سەربازە ئەمەریكیەكان بە بەریەككەوتنی ئۆتۆمبێلەكانیان برینداربوون و هیچ شەڕە تەقەیەك لەنێوان هێزەكانی ئەمەریكا و روسیا رووینەداوە".
ئەو دوو بەرپرسە كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرابكرێت ئەوەشیان خستووەتەڕوو "رووداوەكە لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا روویداوە و برینی سەربازەكانیان سووكە".
هەرچەندە تائێستا پنتاگۆن هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە نەداوە، بەڵام پێشتر چەندینجار بینراوە و گرتەی ڤیدیۆیش بڵاوكراوەتەوە، كە تیایدا دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلەكانی روسیا و ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان رێگە لە یەكتری دەگرن یاخود رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە و یەكتری بێزار دەكەن، بەڵام ئەمە یەكەمجارە بەریەككەوتنی ئۆتۆمبێلەكانیان رووبدات.

بیروڕا