کوردستانی
شاندێكی سوپای عیراق سەردانی شەنگالی كرد و لەگەڵ یەبەشە كۆبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
شاندێكی سوپای عیراق كە پێكهاتبوون لە بەرپرسانی سەربازیی، سەردانی شەنگالیان كرد و لەگەڵ یەبەشە و دەزگا و دامەزراوەكانی ئەو قەزایە كۆبوونەوە، ئەم سەردانەش هاوكاتە لەگەڵ چڕبوونەوەی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا لەو قەزایە.
سەرچاوەكانی هەواڵی نزیك لە پەكەكە بڵاویانكردەوە "ئەمڕۆ شاندێكی سوپای عیراق سەردانی شەنگالیان كرد و لەگەڵ یەبەشە و دەزگا و دامەزراوەكانی شەنگال كۆبوونەوە، لەناو شاندەكەدا ئەمین ئەلوەتەنی، جێگری هێزە هاوبەشەكانی عیراق، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، هەروەها نوێنەرانی دەزگای كۆچ و كۆچبەرانی شەنگال و كۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان هەبوون".
بەپێی زانیاریەكان، بەشێك لە كۆبوونەوەكە لە لایەن رۆژنامەنووسانەوە رووماڵكراوە و بابەتی كۆبوونەوەكەش دۆخی ئاسایش و ئیداری و خزمەتگوزاری شەنگال بووە.
بەڵام دوابەدوای كۆبوونەوەكە هیچ لێدوان و كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام نەدراوە.

بیروڕا