کوردستانی
لەم شارەی كوردستان چەند چەكدارێك چوار هاوڵاتی دەرفێنن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
لە سنووری خانەقین دوو ئۆتۆمبێل سوتێنران و چوار هاوڵاتیش رفێنران و تائێستا بێسەر و شوێنن، شایەتحاڵانیش، دەڵێن چەكدارانی داعش ئەو كارەیان ئەنجامداوە.
بەپێی زانیاریەكان، كەمێك پێش ئێستا لە گوندی دەكەی مەلا حەمید سەر بە شارۆچكەی خانەقین، لە بۆسەی چەند چەكدارێكدا دوو ئۆتۆمبێل سوتێندران و چوار هاوڵاتیش بێسەر و شوێن كراون.
لەوبارەیەوە دانیشتوانی گوندەكە دەڵێن " لە سەرەتادا بینیویانە كە دوو ئۆتۆمبێل گڕی گرتووە، ژمارەیەك لە خەڵكی گوندەكەش ویستویانە بەهانای ئۆتۆمبێلەكانەوە بچن، بەڵام لەلایەن چەكدارەكانەوە كە داعش بوون، تەقە لە هاوڵاتیان كرا بۆ ئەوەی نزیكی ناوچەكە نەبنەوە و لە ئەنجامیشدا دوو كەسی گوندەكە و دوو شۆفێریان رفاندووە".

بیروڕا