کوردستانی

گۆرانیبێژێکی میللی کۆچی دوایی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆرانیبێژێکی میللی کۆچی دوایی کرد
مەودا میدیا-

دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خراپی باری تەندروستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هونەرمەندی میللی خدر خۆشناو لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 27ی ئابی 2020 گۆرانیبیژی میللی خدر خۆشناو بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، ئەمەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێک بوو بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.

خدر خۆشناو خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین سروودیشی بۆ پشتگیریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.



س.س
Qaiwan
Qaiwan