ئابووری

نرخی نەوت بە رێژەیەکی باش بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بە رێژەیەکی باش بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبووەوە، کە ئەمەش واتای ئەوەیە تاوەکو نرخی نەوت بەرزبێتەوە کاریگەریەکی باشی دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت گەیشتە  45 دۆلار و 80 سەنت, کە ئەمەش رێژەیە باشبوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی  گەیشتە  43 دۆلار و 38 سەنت, ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت بەرزبوونەوەیەکی باشی بەخۆیەوە بینی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan