عیراقی

لە بەرژەوەندی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیارێک درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیارێک درا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەوامی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگیران، وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بڕیاریدا ئەمساڵ لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە ساڵی نەکەوتن بۆ خوێندکاران هەژمار بکرێت.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق نوسراوێکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە کە تیادا هاتووە، بە رەچاوکردنی ئەو دۆخە تایبەتەی لە ساڵی خوێندنی 2019-2020 هەبووە و بەهۆی  ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ پاراستنی  ئایندەی ئەو قوتابیانەی نەیانتوانیوە ئەمساڵی خوێندن ببڕن رەزامەندی دراوە لەسەر ئەوەی ئەمساڵ بە ساڵی نەکەوتن هەژمار بکرێت.
 
ئەم بڕیارەش دوای ئەوەدێت، کە ماوەی چەند مانگێکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرگای زانکۆ و پەیمانگاکان لە عیراق داخراون بەمەبەستی پاراستنی گیانی مامۆستایان و خوێندکاران.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان