کوردستانی
دوای رفاندنیان دوو برا بە کوژراوی دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو لە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشدا لە گوندی نوری میکال لە باشووری رۆژئاوای خانەقین دوو ئۆتۆمبێل سوتێندران و هەردوو شۆفێرەکەی گیانیان لەدەستدا، هەروەها دوو براش لەلایەن چەکدارەکانەوە رفێندراون و بەیانی ئەمڕۆ هەردوو براکە بە کوژراوی دۆزرانەوە.
عەقید شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 9:00 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە نێوان دوو بازگەی سوپای عیراقدا بۆسەیەکیان دانابوو لە گوندی نوری میکال لە باشووری رۆژئاوای قەزای خانەقین، لەو بۆسەیدا دوو ئۆتۆمبێلیان سوتاند کە هەردوو شوفێری ئۆتۆمبێلەکان بەرەگەز عەرەب بوون گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوو برا کە کوردن بەهانای ئەو دوو شۆفێرەوە چوون و چەکدارەکان هەردوو براکەیان رفاندووە و بەیانی ئەمڕۆ بە کوژراوی لە نزیک گوندەکە تەرمی هەردوو براکەیان فڕێ داوە".
جێگای ئاماژەیە، ئەو دوو برایە ناویان لوقمان داوود و سامان داوودە و بەرەگەز کوردن لە دانیشتووی گوندی نوری میکالن و خێزاندارن و خاوەنی منداڵن.

س.س
بیروڕا